وەزیرانی بەرگریی عێراق و سعودیە جەخت لەسەر پەیوەندی قووڵی نێوانیان دەکەنەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیرانی بەرگریی عێراق و سعودیە جەخت لەسەر پەیوەندی قووڵی نێوانیان دەکەنەوە

وەزیرانی بەرگریی عێراق و سعودیە جەخت لەسەر پەیوەندی قووڵی نێوانیان دەکەنەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
وەزیرانی بەرگریی عێراق و سعودیە جەخت لەسەر پەیوەندی قووڵی نێوانیان دەکەنەوە
0

لایک

لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق و خالید بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، هاوتا سعودییەکەی گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییە قووڵەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، بن عەبدولعەزیز جەختی لەوە کردووە کە هەمیشە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی پەیوەندییەکان بەشێوەیەک بەهێز بکەن کە لە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتدا بێت.

هاوکات ناوبراو پیرۆزبایی لە عەباسی کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستی وەزیری بەرگریی عێراق لە کابینەی حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی-دا کە رۆژی 27ـی تشرینی یەکەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانەی پێبەخشی.

لە بەرامبەردا، عەباسی سوپاسی هاوتا سعودییەکەی کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە حکومەت و گەلی عێراق خۆشحاڵن بەو پێشکەوتنە گەورەیەی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە.