بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو نامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بۆ دروستکردنی چوار بەنداوی نوێ لە کوردستان واژۆکرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزیری ناوبراو بە نوێنەراتی حکومەتی هەرێم، نامەی لێکتێگەیشتنەکەی لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکە واژۆکردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە بەنداوەکان سەرجەمیان سروشتێکی گرنگ و ستراتیژییان هەیە و هەنگاوێکی کرداری باش دەبێت بۆ داهاتوی ئاو لە کوردستان.
بەنداوەکان بریتین لە؛ دەڵگە، مەنداوە، باکرمان و خێوەتە، کە دەکەونە ناوچەکانی، هەولێر، سلێمانی، دهۆک و پشدەر.