وەزارەتی کارەبا ژمارەی سەرپێچییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاودەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە19-07-2022، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارەی سەرپێچییەکان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە نزیکەی 64 هەزار سەرپێچی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەستنیشان کراوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەکردووە، ژمارەی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە، نزیکەی 64 هەزار سەرپێچی دەستنیشان کراون.

وەزارەتی کارەبا جەختیشی کردۆتەوە کە هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی بەمزووانە دەست پێ دەکات.

وەزارەتەکە ڕێژە و سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا بەمشێوەیە خوارەوە:-

دهۆک: 11 هەزار و 775

دەوروبەری هەولێر: 259

سلێمانی: 19 هەزار و 488

گەرمیان: 4 هەزار و 487

هەولێر: 14 هەزار و 739

هەڵەبجەی شەهید: هەزار و 197

زاخۆ: 4 هەزار و 161

ڕاپەڕین: 4 هەزار و 29

کۆی گشتی: 63 هەزار و 989