وەزارەتی کارەبا ناوی ئەو شوێنانە ئاشکرادەکات کە سیستەمی “پریپەید”ـیان تیادا جێبەجێ دەکرێت
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ناوی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكرا كرد كه ئێستا پڕۆژه‌ی پریپه‌ید تیایاندا جێبه‌جێ ده‌كرێ، كاره‌باكه‌شیان 24 كاتژمێر هه‌یه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئەوەشی راگەیاند، هاوبەشانی هه‌ریه‌ک له بازاڕی لەنگەی هەولێر و بازاڕی دهۆک و ئەڤرۆ ستی لە دهۆک کراونەتە سیستەمی پریپەید، ئه‌و شوێنانه‌ش ئێستا بۆ ماوه‌ی 24 کاتژمێر کارەبایان هەیه.
ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا 6356 هاوبەشی کارەبا بە سیستەمی پریپەیدەوە بەستراون و ئەکتیڤ کراون به‌مشێوه‌ی خواره‌وه:
بازاڕی لەنگەی هەولێر 1457 هاوبەش.
بازاڕی دهۆک 1524 هاوبەش.
ئەڤرۆ ستی لە دهۆک 3385 هاوبەش.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه سیستەمی پریپەید سەرەڕای باشترکردنی دۆخی کارەبا، بارگرانی سەر فیدەرەکانی کارەبا بە رێژەی 400% کەم دەکاتەوە. جه‌ختیش لەوەکراوەتەوە كه کرێی کارەباکەش بە هەمان نرخی ئێستایه.