وەزارەتی کارەبا روونکردنەوە لەبارەی وەرگرتنی کرێی کارەبا دەدات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16-11-2022، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم روونكردنه‌وه‌یه‌كی لەبارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا بڵاوكرده‌وه‌.

لە ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وەزارەتی کارەبا هاتووە:

لەبارەی بابەتی وەرگرتنی کرێی کارەبا، هەواڵێکی دوور لە راستی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبووەتەوە. وەرگرتنی کرێی کارەبا بەسەرجەم پۆلەکانەوە لەوانە کارەبای ماڵان بەپێی پێوەری زیرەکی کارەبا رێکخراوە و هیچ پەیوەندییەکی بە گەڕەکە جیاوازەکانی ناو شارەکانەوە نییە، هاوبەشانی کارەبا بەپێی ئەو یەکە کارەبایەی کە بەکاردێنن کرێی کارەبا لەسەریان ئەژمار دەکرێت.

وەزارەتی کارەبا تەنانەت لە هەڵمەتەکانی نەهێشتنی سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا و بڕینی ئەو هاوبەشانەی لەسەروو دوو ملیۆن دینار قەرزدارن لەو گەڕەکانە دەستیپێکردووە کە بە گەڕەکە دەوڵەمەندنشینەکان ناسراون.

هەر هاوبەشێکی کارەبا لەکاتی خۆیدا کرێی کارەباکەی نەدابێت، یان دوای خستبێت، لەسەری کۆدەبێتەوە و بەهەر شێوەیەک بێت، پێویستە بیدات.