وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرپەرشتی کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا ئەنجامداوە و باسی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی زستان کراوە.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاندووە، بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵکشانی خواستی بەکارهێنانی کارەبا لە وەرزی زستاندا و دابینکردنی خزمەتگوزاریی کارەبا بەتایبەتی بۆ پۆلی ماڵان؛ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی ئەنجومەنی وەزارەتی کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا و نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا و جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی کارەبا کرا.
هاوکات، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە بۆ ئیدارە سەربەخۆکان دراوە.