وەزارەتی پەروەردە: کامێرای چاودێری لە سەرجەم قوتابخانەکان دەدانرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پەروەردە: کامێرای چاودێری لە سەرجەم قوتابخانەکان دەدانرێت

وەزارەتی پەروەردە: کامێرای چاودێری لە سەرجەم قوتابخانەکان دەدانرێت

شوبات 2, 2023 21:02
وەزارەتی پەروەردە: کامێرای چاودێری لە سەرجەم قوتابخانەکان دەدانرێت
0

لایک

بە بڕیارى وەزیرى پەروەردەى عێراق، کامێراى چاودێرى لە سەرجەم قوتابخانەکانى عێراق دادەنرێت.

بەگوێرەى نووسراوێک کە ریاز ساعدی، بەڕێوەبەرى گشتیى وەزارەتى پەروەردەى عێراق ئاراستەى سەرجەم قوتابخانەکانى عێراقى کردووە، تیایدا بڕیارێکى وەزیرى پەروەردەى پێ راگەیاندوون، بەوەى دەبێت کامێراى چاودێرى لە سەرجەم قوتابخانەکان دابندرێن.

نووسراوەکە لە یەکى شوبات دەرکراوە، تیایدا هاتووە، “پێویستە ئەو کامێرایانە لە سەرجەم بەشەکانى قوتابخانەکان دابنرێن و هۆکارى دەرکردنى بریارەکەى گەڕاندووەتەوە بۆ زۆربوونى چەند رووداوێک کە بەمدواییە لە قوتابخانەکاندا روویانداوە، تاکو گیانى قوتابیان و مامۆستایان پارێزراو بن”.

ئەم بڕیارەى وەزارەتى پەروەردەى عێراق دواى ئەوەدێت، کە بەرلە سێ رۆژ تەرمی قوتابییەکی قۆناغی سەرەتایی بە کوژراوی لە توالێتی قوتابخانەیەکی شاری کوت-ی ناوەندی پارێزگای واست دۆزرایەوە.