وەزارەتی پەروەردە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەكانی ڕاسپارد بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 ، بەشە وانەی زمانی كوردی لە خوێندنگە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان پێداچوونەوەی پێدابكرێت.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرامەكانی ڕاسپارد بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 ، بەشە وانەی زمانی كوردی لە خوێندنگە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان پێداچوونەوەی پێدابكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكردووەتەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەكان ڕاسپێردرا بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023، ڕێنمایی پێویست دەربكات بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی زمانی كوردیی بۆ خوێندكاران لە قۆناغەكانی بنەڕەتی لە ناوەندەكانی خوێندنی ناحكومی.

بە پێی بڕیارەکە، دەبێت بەشە وانەی زمانی كوردی لە خوێندنگە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان پێداچوونەوەی پێدابكرێت، بەجۆرێك زیاتربێت لە ژمارەی ئەو بەشە وانانەی لە ئێستادا بۆ زمانی كوردی دیاریكراوە.

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەكرد، "بڕیاردرا لە ساڵی خوێندنی 2022-2023، بۆ قۆناغەكانی (1-3)ی بنەڕەتی ڕاهێنانی بەردەوام بۆ مامۆستایانی زمانی كوردی ئەنجامبدرێت".