وەزارەتی پەروەردە بڕیاری نوێ تایبەت بە پۆلی 12ـی ئامادەیی دەردەکات

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایدەگەیێنێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ دوای جەژنی رەمەزان دوادەخرێن.

رۆژی یەکشەممە 03-04-2022 ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، "بۆ بەرژەوەندی قوتابییان و خوێندکارانی قۆناغی 12ـی ئامادەیی بۆ ئەوەی دەرفەتی باشتری خوێندنیان هەبێت، تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەم بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێن".

وەزیری پەروەردە ئەوەشی ئاشکراکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزموونەکان نوێترین هەمواری ساڵنامەی خوێندن و تاقیکردنەوەکان دەخاتەڕوو.