وەزارەتی پەروەرده‌: 16 ملیۆن كتێب بۆ ساڵی نوێی خوێندن چاپ ده‌كه‌ین
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی پەروەرده‌: 16 ملیۆن كتێب بۆ ساڵی نوێی خوێندن چاپ ده‌كه‌ین

وەزارەتی پەروەرده‌: 16 ملیۆن كتێب بۆ ساڵی نوێی خوێندن چاپ ده‌كه‌ین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی پەروەرده‌: 16 ملیۆن كتێب بۆ ساڵی نوێی خوێندن چاپ ده‌كه‌ین
0

لایک

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، پلانی ئامادەسازیی  بۆ ساڵی نوێی خوێندن (2022-2023) بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بەباشی جێبەجێدەکرێت، دەشڵێت،”نزیکەی 16 ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین و پێش دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا دابەشیان دەکەین”.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،” پلانی ئامادەسازیی  وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان  بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2022-2023) بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بەباشی جێبەجێدەکرێت”. 

ئاماژەی بەوەشکردوە،”  نزیکەی (16)ملیۆن کتێبی نوێ چاپ دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش نیوەی کتێبەکانی خوێندن تاوەکو  ئێستا چاپکراون،  پێش دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن سەرجەم کتێبەکان دابەش دەکرێن بەسەر ناوەندەکانی خوێندندا”.

ئەمە لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندبو، بۆ ساڵی نوێی خوێندن جیاواز لە ساڵانی رابردوو، بە زویی دەستپێدەکات، بۆ ئەم مەبەستەش تاقیکردنەوەکانی خولی دوەمی ئەمساڵی خوێندنیان پێشخستوە”.

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا، وەزارەتى پەروەردە پەرتوکى (کۆنى سوود لێوەرنەگیراو جگە لە پەرتوکە ئاینییەکان) کە لە کۆگاى ناوەندى وەزارەت ولە کۆگاى پەروەردەى پارێزگاکان وپەروەردەى قەزاکان لە ساڵانى رابردو کۆکراونەتەوە ولە ڕێگاى زیادکردنى ئاشکرا بفرۆشێت، کە بڕەکەی لەنێوان وبڕەکەى لەنێوان (450 تا 500) تۆن دەبێت.