وەزارەتی پێشمەرگە: لە تەواوی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشە ئه‌نجامدراوەکان ئامانجی گەورە بەدەست هاتوون

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات، بۆ تێکشاندنی تیرۆریستان، لەتەواوی ئەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشانەی ئه‌نجامدراون، ئامانجی گەورە بەدەست هاتوون.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات، بۆ تێکشاندنی تیرۆریستان، لەتەواوی ئەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشانەی ئه‌نجامدراون، ئامانجی گەورە بەدەست هاتوون.

ئەمڕۆ دووشەممە 11-07-2022، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تیایدا هاتووه‌، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ڵانس، بەرپرسی هێزەکانی فەڕەنسا لە عێراق و هەرێم كرد.

ئەوەش هاتووە، بەڕێوەچوونی پڕۆسەی چاکسازی و یەکە سەربازییەکانی ناو وەزارەتی ناوبراو گفتوگۆیان له‌باره‌وه‌ كرا، بەبایەخەوە رۆڵی تیمەکانی چاکسازی لە پێشخستنی پڕۆسەكه‌، بەرز نرخێنرا.

هاوکات، پرسی مەشق و راهێنانەکان، هه‌روه‌ها دەرەنجامی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە، سوپای عێراقی و هێزەکانی هاوپەیمانان، گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوە کە لە تەواوی ئەو ئۆپەراسیۆنە هاوبەشانه‌ی بۆ تێکشاندنی تیرۆریستان ئه‌نجامدراون، ئامانجی گەورە بەدەست هاتوون.