وەزارەتی نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت و غاز زیاد دەکەین

وەزارەتی نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت و غاز زیاد دەکەین

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
وەزارەتی نەوتی عێراق: یەدەگی نەوت و غاز زیاد دەکەین
0

لایک

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت: چەند پرۆژەیەکی ستراتیژیی بۆ زیادکردنی یەدەگی نەوت و غاز جێبەجێ دەکەن کە چوار پرۆژەى ستراتیژیی لەسەر سنووری وڵاتانی سووریا، سعوودیە، کوێت و ئێران لەخۆ دەگرێت.

عەلی جسام حەمود، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دۆزینەوە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند: لە بەرنامەیاندایە یەدەگی نەوت و غازی وڵات بگەیەننە ئاستێکی بەرزتر و بۆ ئەو مەبەستەیش، چەند پرۆژەیەکی ستراتیژییان دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، لەو چوارچێویەدا، بۆ بونیادنانی چەند پرۆژەیەکی ستراتیژیی لە سەر سنووری وڵاتانی سووریا، سعوودیە، کوێت و ئێران دەستیان بە گەڕان کردووە.

حەمود، باسی لەوەش کردووە، دو پڕۆژەیان هەن کە لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بۆ پەرەپێدانى کێڵگەی ئەرتاوی لە گفتوگۆدان بۆ جێبەجێکردنیان و لەگەڵ کۆمپانیای سینۆتیکی چینییش هەماهەنگییان هەیە بۆ روپێویی لە بەشی وشکانیی کێڵگەکانیان لە بەشی کەنداو.