وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە کەرکوک دەست بەسەر دوو مووشەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیرا
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە کەرکوک دەست بەسەر دوو مووشەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیرا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە کەرکوک دەست بەسەر دوو مووشەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیرا

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: لە کەرکوک دەست بەسەر دوو مووشەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیرا
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای کەرکوک، دەست بەسەر دوو مووشەک و بڕێک تەقەمەنییدا گیرا.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوی کردەوە کە پشت بەستن زانیارییە ھەواڵگرییەکان ھێزەکانی سەربە لیوای سێی پۆلیسی فیدراڵیی، ئۆپەراسیۆنکێان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە دۆڵی زەغیتون باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک ئەنجامداوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر دوو مووشەکی کاتیوشا، شەش بۆمبی چێنراو و بڕێک تەقەمەنییدا گیراوە.

ئاماژەی بەوەیشداوە کە تەقەمەنییەکان دوای ھەڵگرتنەوەیان لەلایەن تیمی ئەندازیاریی سەربە پۆلیسی فیدراڵییەوە، لەناوبراون.