وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەک بۆ ئاوی بێخاڵ – سۆران خەرجدەکات
  • TEBA KURDİ
  • هەمەڕەنگ
  • وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەک بۆ ئاوی بێخاڵ – سۆران خەرجدەکات

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەک بۆ ئاوی بێخاڵ – سۆران خەرجدەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار گوژمەیەک بۆ ئاوی بێخاڵ – سۆران خەرجدەکات
0

لایک

بە مەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كاروبارەكانی پرۆژەكە و پرۆسەی دابەشكردنی ئاو بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری دا بە خەرجكردنی گوژمەیەک بۆ پرۆژەی ئاوی بێخاڵ – سۆران.

ئەو گوژمەیە لەسەر داهاتی ئاوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران و بە مەبەستی دابینكردنی سووتەمەنی بۆ پرۆژەكە بەپێی پلانی ساڵی 2022 رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی دراوە.

هاوكات وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رەزامەندی خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 18 ملیۆن دیناری دیكەی بۆ پرۆژەی دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە گوندی سەربیش برادۆست لە ناحیەی سیدەكان/سۆران داوە، کە ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 17%ـی داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران بەپێی پلانی ساڵی 2022 و بەگوێرەی یاسا و رێنماییەكان خەرج دەكرێت و ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتووانی گوندەكە لێی سوودمەند دەبن.