وەزارەتی شارەوانی: شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیاران لە گۆمی فێڵاو کۆکراوەتەوە
وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند، گۆمی فێڵاو خرایە ژێر چاودێرییەوە و ژمارەیەک چاودێری بۆ داندراوە، ئەمڕۆش شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیاران لە گۆمەكە كۆكرایەوە.
له راگهیاندراوێكدا، وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزاری حكومهتی ههرێم بڵاویكردهوه، ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی پێشووتر ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری ناوخۆ و عێراقی و بیانی سەردانی گۆمی فێڵاویان کردووە لە سنووری چۆمان و لە چەند رۆژی رابردووشدا بەهۆی پیسكردنی گۆمەكە لەسەر ئاستی هەرێم نیگەرانی زۆر دروستبوو، بە مەبەستی پاراستنی گۆمەكە لە پیسكردن و شێواندنی، بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەک چاودێری بۆ گۆمەكە دیاریكرد بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری بكەن.
هەڵگورد محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری چۆمان به راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری راگهیاند، چەند رۆژێكە تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان رۆژانە پرۆسەی خاوێنكردنەوە لە گۆمی فێڵاو بەڕێوە دەبەین، ئەمڕۆ شەممەش تیمەكانی گەشتوگوزاری چۆمان بە هاوكاری كۆمپانیایەكی تایبەت بە خۆڵ و خاشاكی سنوورەكەمان، شەش قەلاب پاشماوەی گەشتیارانمان لە گۆمی فێڵاو هەڵگرتەوە و ئێستاش گۆمەكە ژمارەیەكی زۆری گەشتیار لێیە، هیچ خۆڵ و خاشاكێكی لێ نەماوە و بە تەواوی خاوێنكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەی پاراستن و چاودێریكردنی، وەکو گەشتوگوزاری چۆمان ژمارەیەک چاودێرمان بۆ گۆمەكە دیاریكردووە و داواش لە گەشتیاران دەكەین رەچاوی پاكوخاوێنی گۆمی فێڵاو و دەوربەری بكەن.