وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: 200 لیتر نەوت بە نرخی 100 ھەزار دەدرێت بە ھاووڵاتیان

بڕیارە 20 ئەم مانگە نەوت بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش بکرێت، وەزارەتی سامانەسروشتیەکانیش دەڵێت، 200 لیتر نەوت بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێت بە ھاووڵاتیان.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، 20ی ئەم مانگە دەست بەدابەشکرنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو خێزانێک 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 ھەزار دینار پێ دەدرێت. ئەو نرخەش بەرێژەی 65% لەلایەن حکومەتەوە پاڵپشتیکراوەو ھاووڵاتی تەنیا 35%ی پارەکە دەدات. 
راشیگەیاندوە، ھەر کاتێکیش حکومەتی فیدراڵ نەوتی سپی بۆ ھەرێمی کوردستان بنێریت، بەو نرخە دەدرێتە ھاووڵاتیان کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دیاری دەکرێت.