وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین لە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندە هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان نەبێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین لە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندە هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان نەبێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین لە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندە هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان نەبێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا "دڵگران"ـی خۆیان بە تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی سنووری زاخۆ دەربڕی و رایگەیاند، "تورکیا ئامادەی هەموو هەنگاوێکە تاکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین لە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندە هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان نەبێت
0

لایک

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا “دڵگران”ـی خۆیان بە تۆپبارانەکەی ئەمڕۆی سنووری زاخۆ دەربڕی و رایگەیاند، “تورکیا ئامادەی هەموو هەنگاوێکە تاکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن”.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا داوا لە بەرپرسانی عێراق دەکات دەستبەرداری لێدوان و هەڵوێست دەربڕین بن “لە ژێر کاریگەریی پڕوپاگەندەی رێکخراوی تیرۆریستی و هیچ جۆرە کاردانەوەیەکیان نەبێت، لە بری ئەمە بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی راستەقینەی ئەم هێرشە داوای هاوئاهەنگیی و پێکەوە کارکردنیان لێدەکەین”.

دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:

دڵگرانین بە گیان لەدەستدانی هەشت هاووڵاتیی عێراقی و برینداربوونی 23 کەسی دیکە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی ئەمڕۆ 20ی تەممووز لە ناوچەیەکی گەشتیاریی سەر بە شارۆچکەی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک لە عێراق کەوتەوە.

بەم بۆنە خەمناکە و لە ئەنجامی ئەم رووداوە ئازاربەخشەدا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و گەلی عێراقی دۆست و برا و حکومەتی عێراقی دەکەین خوای گەورە لێیان خۆش بێت و هیوای زوو چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین.

تورکیا لە دژی هەر هێرش و کردەوەیەکە کە خەڵکی سڤیل دەکاتە ئامانج. تورکیا لە خەباتی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە رێکخراوی تیرۆریستی بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە زۆر بە هەستیارییەوە ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی خەڵکی سڤیل، ژێرخانی سڤیل، پێگەی مێژوویی و کولتووری، سروشت پارێزراوبن. هەڵسەنگاندمان بۆ ئەم جۆرە کردەوە و هێرشانە کە راستەوخۆ خەڵکی سڤیل دەکەنە ئامانج ئەوەیە کە سەرچاوەکەی رێکخراوی تیرۆریستییە و ئەمەش رەوایی خەباتی تورکیا لە دژی تیرۆریستان دەیسەلمێنێت.

تورکیا ئامادەیە هەموو هەنگاوێک لە هەر خاڵێک بنێت تاوەکو راستییەکان ئاشکرا دەکرێن.

بانگهێشتی كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌كه‌ین له‌ژێر كاریگه‌ری رێكخراوی تیرۆریستیی لێدوان نه‌ده‌ن و هاریكار و هاوئاهەنگ بن بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌رە راستەقینەکان ئاشكرا بكرێن.