وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، دوێنێ چوارشەممە هاووڵاتییەکمان به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانی عێراق گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڤیدانت باتێل، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەکرد، “پشتڕاستی ده‌كه‌ینه‌وه كه له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی دوێنێ چوارشه‌می ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی گیانی له‌ده‌ستداوه”.
باتێل ئەوەشی دووپاتکردەوە، كه ناتوانێ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه بخاته‌ڕوو به‌هۆی ره‌چاوكردنی پاراستنی نهێنییه‌كانه‌وه.
جێگری وتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژەی بەوەشدا، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق سه‌ركۆنه و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.