وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: هیچ ئاماژەیەکمان نییە کە هێرشەکەی هەولێر ئاراستەی بنکە و بارەگاکانمان کرابێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات کە سوپای پاسداران بەرپرسیارییەتەکەی هەڵگرتووە. دەڵێت، "هیچ ئاماژەیەکمان نییە کە هێرشەکە" ئاراستەی بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا کرابێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ئەمریکا بەتووندی سەرکۆنەی ‌هێرشی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەکات لە عێراق کە لە ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە. هێرشەکان پێشێلکاریێکی زۆر خراپی سەروەریی عێراقن".
بەپێی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هیچ دامەزراوەیەکی وڵاتەکەیان زیانی بەرنەکەوتووە و هیچ کارمەندێکی ئەمریکی بریندارنەبوون. دەشڵێت، "هیچ ئاماژەیەکیشمان نییە کە هێرشەکە ئەمریکای کردبێتە ئامانج."
راگەیەندراوەکەی ئەمریکا پەیامێکیشی بۆ ئێران تێدایە و دەڵێت، "پێویستە ئێران دەستبەجێ هێرشەکانی رابگرێت، رێز لە سەروەریی عێراق بگرێت و دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆی عێراق بوەستێنێت."