وەزارەتی دەرەوە؛ هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی گەلی تورکیا دەکات

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، هاوخەمی گەلی تورکیاین لە رۆژێکی سەختی وەکو ئەمڕۆ لە کارەساتی تەقینەوەی کانە خەڵووزەکەی بارتین.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، "کۆماری عێراق بە حکومەت و گەلەکەیەوە هاوخەمی خۆی بەرامبەر کۆماری تورکیا و گەلەکەی دەردەبڕێت، لە کاتێکدا وڵاتی برا بە رۆژێکی سەختدا تێدەپەڕێت".

ئەوەش هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی دامەزراوەکانی تورکیا و حکومەت و گەلەکەی دەکات و داواکارە گیان لەدەستداوان بەر میهرەبانی خودا بکەون و بریندارانیش لە زووترین کاتدا چاکببنەوە.

جێی باسە، شەوی رابردوو، بەهۆی دزەکردنی گازی میسان تەقینەوەیەک لە کانە خەڵووزێکی شاری بارتین لە پارێزگای ئەماسیا هاتووەتە کایەوە و تائێستاش بەمهۆیەوە 40 کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندارن.