وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە
0

لایک

ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-06-2022، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “رۆژی دووشەممەی داهاتوو 06-06-2022 دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت”.

بەپێی راگەیێندراوەکە دابەشکردنی مووچە بە هەمان خشتەی مانگی رابردوو دەبێت، کە بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و بە خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی دێت.

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری 2022 بەمشێوەیە دەبێت:

رۆژی دووشەممە 06-06-2022: وەزارەتی تەندروستی.

رۆژی سێشەممە 07-06-2022: وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80

رۆژی چوارشەممە 08-06-2022: وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووری، رەگەزنامە و لیوای نەوت و گاز

رۆژی پێنجشەممە 09-06-2022: هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن

رۆژی یەکشەممە 12-06-2022: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی

رۆژی دووشەممە 13-06-2022: وەزارەتی پەروەردە

رۆژی سێشەممە 14-06-2022: ئەنجوومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت (کەمئەندامان).

رۆژی چوارشەممە 15-06-2022: وەزارەتی داد، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێریی دارایی، دەستەی مافی مرۆڤ، دەستەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی، دەزگای گشتی كاروباری مین

رۆژی پێنجشەممە 16-06-2022: وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.

رۆژی شەممە، یەکشەممە و دووشەممە کە دەکاتە 18و19و20-06-2022: خانەنشینی شارستانی

رۆژی سێشەممە 21-06-2022: وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان

رۆژی چوارشەممە 22-06-2022: وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

رۆژی پێنجشەممە 23-06-2022: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، سەرۆکایەتی هەرێم، ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەڕلەمان.

رۆژی یەکشەممە و دووشەممە 26 و 27-06-2022: خانەنشینی پێشمەرگە