وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 10 مانگی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 10 مانگی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 10 مانگی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی دارایی عێراق داهاتی 10 مانگی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات
0

لایک

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، کۆی ئەو داهاتانەی گەڕاونەتەوە بۆ وەزارەتەکە لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە 136 ترلیۆن و 260 ملیار دیناربووە.

لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە داهاتەکانی عێراق لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، 95.3%ی داهاتەکانی عێراق بەهۆی فرۆشتنی نەوتەوە بوون و کە 4.7%یش داهاتی نانەوتی بوون.

سەبارەت چۆنیەتی خەرجکردنی داهاتەکان، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەداوە، 79.73 ترلیۆن دیناری داهات بۆ خەرجی بەگەڕخستن بووە و تەنها شەش ملیار دینار لە بوواری وەبەرهێنان خەرجکراوە.

جگە لەوەش بەپێی داتاکانی کۆمپانیای سۆمۆ داهاتی نەوتی عێراق زیادیکردووە، بە جۆرێک داهاتی نەوتی عێراق لە 11 مانگی ئەمساڵدا 107 ملیار  و 877 ملیۆن دۆلار بووە، تێكڕای داهاتی نەوتی مانگانەی عێراق نۆ ملیار و 807 ملیۆن دۆلار بووە، ئەوەش بە بەراورد بە داهاتی ساڵی رابردوو داهات بەرێژەی %57 زیادیکردووە، کە ساڵی رابردوو تێکڕای داهاتی 11 مانگ 67 ملیار دۆلار بووە.