وەزارەتی دارایی رەتیدەکاتەوە لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان خۆش بێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وەزارەتی دارایی رەتیدەکاتەوە لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان خۆش بێت

وەزارەتی دارایی رەتیدەکاتەوە لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان خۆش بێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
وەزارەتی دارایی رەتیدەکاتەوە لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان خۆش بێت
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رەتی کردەوە لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان خۆش بێت و تەنها باجی یەک ساڵیان لێوەربگیرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە 06-09-2022، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە تیایدا باس لەوەکرابوو، لە کۆبوونەوەی رۆژی 31ی ئابی 2022ی نێوان وەزیری دارایی و ژووری بازرگانی سلێمانیدا بڕیاردراوە، حکومەت لە قەرزی باجی کۆمپانیاکان خۆش بێت و تەنها باجی یەک ساڵ بدەنە حکومەت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، “سەرجەم کۆمپانیاکان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەرکی کۆمپانیاکانە راپۆرتی ساڵانەی خۆیان پێشکەش بکەن، جا کار بکات یاخود نا. لە کاتێکدا باج دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا کەوا چاڵاکی هەبێت و قازانجی کردبێت، بۆیە دووپاتیدەکەینەوە لەکاتی وەستانی کۆمپانیا پێویستە کۆمپانیا ئەرکی یاسایی خۆی ئەنجامبدات و راپۆرتی دارایی خۆی پێشکەش بکات”.

لە چەند رۆژی رابردوودا، هەر یەکە لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێم و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، لە شاری سلێمانی چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ رێکخستنەوەی کاری بازرگانی و پرۆژەکان و باسیان لەوەکرد، کە هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ بەردەوامبوونی پرۆژەکان و زیاتر لە 50 پرۆژەی وەستاو بەگەڕدەخرێنەوە.