وەزارەتی دارایی: رۆژانی جەژنی نەورۆزیش مووچە دابەشدەکرێت
دابه‌شكردنی مووچه ته‌نانه‌ت له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێم لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ''دڵنیایی دەدات'' و رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی مووچە له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 14-03-2022، وەزارەتی دارایی و ئابووریی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، "به پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دڵنیابكه‌ینه‌وه كه دابه‌شكردنی مووچه ته‌نانه‌ت له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئەوەش هاتووە، خشته‌ی مووچەی وەزارەتەکانی دیکە کە دابەشنەکراون، له پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌ت رۆژانه بڵاودهكهنەوە.
شایەنی باسە، رۆژی یەکشەممە 13-03-2022، وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکانی سەر بەو وەزارەتە مووچەی مانگی شوباتیان وەرگرت.
ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی سەر بە هێزەكانی پێشمەرگە و سبەی سێشەممەش مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ هەمان مانگ دابەشدەكرێت.