وەزارەتی دارایی روونکردنەوە لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەکە دەدات
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم هه‌واڵی چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن ره‌تده‌كاته‌وه سه‌باره‌ت به ناردنی بڕی 200 ملیار دیناری به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراقه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ـی تشرینی دووه‌می 2022، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تا ئێستا هیچ پەیوەندییەكی نوێ لەنێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و كابینەی نوێی حكومەتی عێراقدا نییە و نەبووە.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی رایگەیاندووە، له رۆژی دووشه‌ممه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دراوه.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هه‌واڵی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه له‌لایه‌ن به‌غدادەوه بۆ هه‌رێم، هه‌واڵێكی ناڕاسته و ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم "لێی بێبه‌رییه".
وەزارەتەکە داواش له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دەکات، بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و هه‌واڵی دارایی، پشت به راگه‌یاندنی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ببه‌ستن.