وەزارەتی دارایی بڕیارێک لەبارەی مووچەی خانەنشینان دەدات

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، ئەگەر فەرمانبەرێک رەوانەی خانەنشینی کرا یان بەهۆی کۆچکردنییەوە تەرقین قید کرا، ئەوا لەلایەن فەرمانگەکەیەوە تاکو رێککەوتی خانەنشینبوونی، مووچە و دەرماڵەکانی بۆ خەرج دەکرێت.

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی کە بە ژمارە (1710) لە رۆژی 6ـی ئەم مانگە دەرچووە و واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر فەرمانبەرێک "ئیحالە کرا بۆ خانەنشینی یان بەهۆی کۆچکردنی تەرقین قید کرا، ئەوا فەرمانگەکەی مووچە و دەرماڵەکانی تاکو رێککەوتی خانەنشینبوونی یان ترقین قیدکردنی بۆ خەرج دەکرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای ئەو رێککەوتەش، شایستەی مووچەی خانەنشینی دەبێت و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشین مووچەی بۆ دابین دەکرێت.