وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، “لەمەودوا کار بەهیچ ڕێنماییەک ناکرێت کە خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بەئەندامبوون لە سەندیکاو یەکێتیەکان وهەر ڕێنماییەک پێشتر دەرچوبێت لەمەودوا ڕادەگیرێت.
بەگوێرەی ڕێنمایی دارایی ژمارە ( 6 )ی ساڵی 2023 کە لە 17ی (نیسان/4)ی ئەمساڵ دەرچوە و ئەمڕۆش بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتوە، “پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 3444 لە رۆژی 19ی (ئازار/3)ی 2023 بڕیاردرا بە راگرتنی کارکردن بە هەر دەقێکی رێنماییە داراییەکان کە خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستنەوە بە ئەندامبون لە سەندیکا و یەکێتیەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو رێنماییە لە رۆژی دەرچونیەوە جێبەجێدەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاوکردەکرێتەوە.