وەزارەتی خوێندنی باڵا 19 پۆستی لە زانکۆی سەڵاحەدین راگەیاند
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی خوێندنی باڵا 19 پۆستی لە زانکۆی سەڵاحەدین راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا 19 پۆستی لە زانکۆی سەڵاحەدین راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەویە زانستی رایگەیاند، بۆ جاری یەکەم 19 پۆست راگەیەندراوە و هەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا سیڤیی خۆی بنێرێت.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی خوێندنی باڵا 19 پۆستی لە زانکۆی سەڵاحەدین راگەیاند
0

لایک

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەویە زانستی رایگەیاند، بۆ جاری یەکەم 19 پۆست راگەیەندراوە و هەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا سیڤیی خۆی بنێرێت.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەڵێت، “وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا نۆزدە پۆست لە (زانکۆى سلاحەدین) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەێنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت”.

پۆستەکان:

1)یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی

2) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

3) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندن

4) ڕاگرى کۆلێژى زانست

5) راگری کۆلیژی ئەندازیاری

6) راگری کۆلیژی زمان

7) راگری کۆلیژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان

8) راگری کۆلیژی بەڕیوەبردن و ئابووری

9) راگری کۆلیژی پەروەردە

10) راگری کۆلیژی یاسا

11) راگری کۆلیژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەکان

12) راگری کۆلیژی پەروەردەی بنەڕەتی

13) راگری کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکان

14) راگری کۆلیژی هونەرە جوانەکان

15) راگری کۆلیژی پەروەردەی شەقڵاوە

16) راگری کۆلیژی پەروەردەی مەخموور

17) راگری کۆلیژی زانستە سیاسیەکان

18) راگری کۆلیژی ڤێتێرنەری

19) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە

مەرجەکان:

– هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

– نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

– خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

– ڕاگری کۆلێژی ڤێتێنەری پێویستە بەکالۆریۆسی لە ڤێتێنەری هەبێت.

تێبینیەکان:

– ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

– زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

– دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٢٠٢٢/٦/٢٣) ڕۆژى (چوار شەممە) دەبێت.

– پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.

– هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.