وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی پڕکردنەوەی زانکۆلاین رادەگەیەنێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەکاتەوە کە سەردانی قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وەرگرتنی "ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ" تاکو بتوانن فۆڕمی زانکۆلاین پڕبکەنەوە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی :
بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى …
ئاگادارییەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ى بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادە کردوە و ئاراستەى وەزارەتى پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان کراوە.
عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان كرا.
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لە بەیانییەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)، وتیشی پێویستە دەرچووان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: سەرەتاى هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو.