وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی تورکیا راگەیاند

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی، مامۆستایان و فەرمانبەران و هاونیشتمانییانی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە کە تورکیا زەمالەی خوێندن بۆ (ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنى 2023 رادەگەیێنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 02-02-2023، بڵاویکردووەتەوە، هەرکەسێک مەرجەکانی تێدابێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی تورکیا هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکارى لە رێگەی ئۆنلاینەوە لە لینکی https://www.turkiyeburslari.gov.tr/ پێشکێش بکەن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، رۆژی 20ـی شوباتی 2023 دوا وادەی پێشکێشکردنی داواکارییەکان دەبێت. جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە تەنیا پشتگیری پرۆسەی هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات.

مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ پێشکێشکردنی داواکارییەکان بەمشێوەیەن:

1. ماستەر:

2.دکتۆرا:

وەزارەتەکە لە رێگەی تێبینییەکەوە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بڕوانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.