وەزارەتی خوێندنی باڵازەمالەی خوێندن لە وڵاتی هیند رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی خوێندنی باڵازەمالەی خوێندن لە وڵاتی هیند رادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵازەمالەی خوێندن لە وڵاتی هیند رادەگەیەنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
وەزارەتی خوێندنی باڵازەمالەی خوێندن لە وڵاتی هیند رادەگەیەنێت
0

لایک

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم زەمالەى خوێندنى (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتوورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانى هەرێم رادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هیند لە چوارچێوەى پرۆگرامى ئەنجومەنى هیندى بۆ پەیوەندییە کلتورییەکان بۆ مامۆستا و فەرمانبەر و هاووڵاتیانى هەرێم لە بوارە جیاجیاکان بۆ ساڵى خوێندنى (2022-2023) رادەگەیەنین.

ئەوەش روونکراوەتەوە، “بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەزارەتەکەمان تەنها پشتگیری خوێندنی هەردوو بەرنامەی (ماستەر، دکتۆرا) دەکات، هەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە لێرەوە داواکاری پێشکەش بکات”.

خوێندنی ماستەر:

یەکەم:پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

دووەم: پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.

سێیەم: ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، پێش پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەى.

چوارەم: داواکار دەبێت لەهەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

پێنجەم: کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، ئەویش بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

شەشەم: کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

خوێندنی دکتۆرا

یەکەم: پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

دووەم: پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە.

سێیەم: ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بەر لە پێشکەشکردن تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەى.

چوارەم: داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).

پێنجەم: کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

شەشەم: کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هیند پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.