وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری قوربانییانیی تەقینەوەکەی ئەمشەوی دهۆکی بڵاو کردەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری قوربانییانیی تەقینەوەکەی ئەمشەوی دهۆکی بڵاو کردەوە

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری قوربانییانیی تەقینەوەکەی ئەمشەوی دهۆکی بڵاو کردەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری قوربانییانیی تەقینەوەکەی ئەمشەوی دهۆکی بڵاو کردەوە
0

لایک

وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی ئەمشەو بەهۆی تەقینی تانکییەکی غاز لە بینایەی بەشەناوەخۆییەک لە دهۆک بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە ژمارەی برینداران بەرزبووەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند: بەداخەوە بەهۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەی ئەمشەوی بەشەناوەخۆییەکی شاری دهۆک، ژمارەی برینداران بەرز بووەوە بۆ 33 بریندار، لەنێویاندا 3 بریندار باری تەندروستییان جێگیر نییە و 4 گیانلەدەستدان هەبووە.

راشیگەیاند: تیمەکانی فریاگوزاری خێرا و ژمارە 122ـی تەندروستی دهۆک ونەخۆشخانەی فریاکەوتن و نەخۆشخانەی سووتان بەردەوامن لە چارەسەرکردنی بریندارن.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە کە “بۆ بەدواداچوونی چارەسەری و ڕەوشی تەندروستی برینداران و پێداویستی و لەنزیکەوە ئاگاداربوون، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی گەیشتە شاری دهۆک، بریندارانی رووادەوەکەی ئەمشەو لە نەخۆشخانەکان بەسەردەکاتەوە و لەڕەوشی خزمەتگوزارییەکانی پزیشکی دەپرسێتەوە.”