وەزارەتی بازرگانی: پێویستمان بە هاوردەکردنی دوو ملیۆن تۆن گەنم هەیە
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می گه‌نم له وه‌رزی داهاتوودا پێویستمان به‌هاوررده‌كردنی بڕی دوو ملیۆن تۆن گه‌نم هه‌یه، بۆ ئەم مه‌به‌سته‌ش پێویسته بڕه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت ته‌رخانبكرێت.
ئەمڕۆ سێشممە، حه‌یده‌ر نوری جه‌بر، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمانپانیای دانه‌وێڵه له وه‌زاره‌تی بازرگانی رایگه‌یاند، له وه‌رزی به‌بازاڕكردنی پێشتردا بڕی پێنج ملیۆن تۆن هه‌بووه، به‌و پێیه‌ی پێویستی وڵاته‌كه‌ی دابینكردووه و به‌شێكی گواستراوه‌ته‌وه بۆ ساڵی دواتر.
وتیشی، "ساڵی رابردوو سێ ملیۆن و 65 هه‌زار تۆن گه‌نممان له جوتیاران وه‌رگرتووه، دوای هاورده‌كردنی 250 هه‌زار تۆن توانیمان بۆ ساڵی ئێستا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له ئەمساڵیشدا دوو ملیۆن و 200 هه‌زار تۆنمان هه‌یه، به‌و پێیه‌ی ئه‌م بڕه به بڕێكی باش داده‌نرێت به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "وه‌رزی بازاڕكردن له پێنج ملیۆنه‌وه بۆ سێ ملیۆن تۆن كه‌میكردووه، پێشبینیشده‌كه‌ین كه‌می ئاو له ماوه‌ی داهاتوودا به‌رده‌وام بێت، به‌مه‌به‌ستی هاورده‌كردنی گه‌نمیش كۆمپانیای دانه‌وێڵه له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت له ئەمساڵدا دوو تۆن گه‌نم هاورده بكات".
راشیگەیاند، "هه‌مو پێوه‌ره‌كانی ناو وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه وه‌رزی ئێستا به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی رابردوو كه‌مئاوی به‌خۆوه ده‌بینێت".