وەزارەتی بازرگانی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2015-2016 رەوانە دەکات
به‌پێی نووسراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، بڕی 272 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵانی 2015 و 2016 ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
نوێنه‌رانی جوتیارانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه و نووسراوێكیان پێداون كه تیایدا هاتووه، 302 ملیار دینار خراوه‌ته‌سه‌ر هه‌ژماری كۆمپانیای دانه‌وێڵه، له‌و پاره‌یه‌ش نزیكه‌ی 272 ملیار دیناری پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمە بۆ ساڵانی 2015 و 2016.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، پێویسته له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا پاره‌كه بخرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێم و پاره‌كه له هه‌رێمدا به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شبكرێت.
ئەم نووسراوەی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق له 18ـی ئه‌م مانگه ده‌رچووه و نوێنه‌رانی جوتیارانی هه‌رێم ئاگاداركراونه‌ته‌وه تاكو سبه‌ینێ پاره‌كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری بانكی هه‌رێم.