وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی دابەشکردنی هەشتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵی راگەیاند

وەزیری بازرگانی عێراق ئامادەسازی بۆ دابەشکردنی هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییانی راگەیاند کە لە سەرەتای هەفتەی داهاتو دابەش دەکرێت.

عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، کۆمپانیای گشتی بازرگانی پێداویستی خۆراکی سەر بە وەزارەت ئامادەکارییە هونەری و کارگێڕییەکانی تەواو کردووە و تەواوی پێداویستییە خۆراکییان رادەستی کۆگاکان کردووە بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش بکرێت.

داواشی لە سەرجەم بریکارەکانی کردوە سەردانی بنکەکان بکەن بۆ ئەوەی پشکی خۆیان وەگرن بەپێی ئەو خشتەی بۆیان دانراوە.

دڵنیایی داوەتە هاووڵاتییانیش کە بە یەکجار سەرجەم ماددەکان بەبێ دواکەوتن وەردەگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمپانیا هەڵدەستی بە فۆرشتنی ئاردی داس و شیری دۆڤیلاکی فەڕەنسی راستەوخۆ بە هاوڵاتییان بە نرخێکی زۆر هەرزان.