وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بە نرخێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەکانەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بە نرخێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەکانەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بە نرخێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەکانەوە

شوبات 1, 2023 22:55
وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بە نرخێکی هەرزان دەخاتە بازاڕەکانەوە
0

لایک

لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێکی زۆر ماددەی خۆراکی بە نرخی کێبڕکێکار و کەمتر لە بازاڕ دەخاتە بازاڕەکانەوە.


وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بڕێکی زۆر لە هێلکە و گۆشتی مریشک و ئاردی سفر و شیر بە نرخێکی کێبەڕکێکارانە دەخرێتە بازاڕەکانەوە.

ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانی عێراق ئەوەشی وتووە، “جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانی سەر شانی هاوڵاتیان و دابینکردنی ماددە خۆراکییە سەرەتاییە پێویست و رۆژانەکانیانە بە نرخێکی کەمتر.”

ئەوەشخراوەتەڕوو، فرۆشتنی خۆراکەکان لە رێگەی لق و بریکارەکانی وەزارەتی بازرگانییەوە دابین دەکرێت و لە لایەن هاوڵاتیانەوە پێشوازی باشی لێ کراوە.

باس لەوەشکراوە، شەش بریکار لە شاری بەغدا و چوار بریکار لە شاری موسڵ و چواری دیکەش لە بەسڕە و لە شارەکانی دیکەی وڵاتیش دوو بریکار تەرخان دەکرێن بۆ دابینکردنی خۆراکەکان بە نرخی کێبڕکێکار.