وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە کۆریاى باشوور راگەیاند

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە، "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى کۆریاى باشوور بۆ فەرمانبەرانى وەزارەت رادەگەیەنێت، ئەویش لەچوارچێوەى ئەو پرۆژە هاوبەشەى کە بۆ دەرفەتى خوێندن لە نێوان سێنتەرى لێکۆڵینەوەى پەرپێدانى نێودەوڵەتى کۆریاى باشوور و حکومەتى هەرێمى کوردستاندا هەیە".

وەزارەتی خوێندنی باڵا تایبەت بە بوارەکانی خوێندن ئاماژەی بەوەکردووە، "بوارەکانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا بریتین لە (سیاسەتى گشتى، سیاسەتى پەرەپێدان و بەرێوەبردنى گشتى)".

ئەوەش هاتووە، "هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ووڵاتی کۆریاى باشوور هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانن داواکاری لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات:
https://www.kdischool.ac.kr/admissions

بۆ داواکردنی زەمالەی خوێندن، دەبێت ئەم مەرجانە لە کەسی ئارەزومەندار هەبێت.

ماستەر:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

دکتۆرا:

• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە، جگە لەوانەی بڕوانامەی ماستەرەکەیان لە چوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، بۆیە دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی واژۆیان کردووە.
• ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێنەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی کۆریاى باشوور پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

تێبینی: