وه‌زیری په‌روه‌رده‌: به‌ بڕیاری سەرۆکی حکومەت گوژمەیەکی تایبه‌ت بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی قوتابخانەکان تەرخانکراوە

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، گوژمەیەکی تایبه‌ت بۆ پەرەپێدان، دروستکردنی قوتابخانەکان و نۆژەنکردنەوەیان تەرخانکراوە.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حكومه‌تی هه‌رێم 65 قوتابخانەی نوێی دروستکردووە و 865 قوتابخانەشی نۆژەنکردووەتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لەسەر بڕیاری سەرۆکی حکومەت بودجەیەکی تایبەت بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی قوتابخانەکان تەرخانکراوە.