وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی روودانی دیارده‌ی خۆرگیران راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم داوا ده‌كات قوتابیان و خوێندكاران لەکاتی خۆرگیرانی نیمچەیی سەیری خۆر نەکەن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی دیارده‌ی خۆرگیران كه سبه‌ی سێشه‌ممه له هه‌رێم رووده‌دات راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته کارگێڕی ناوەندەکانی خوێندن و مامۆستایان ئه‌وانه‌ی ده‌وامی نیوه‌ڕۆیان هه‌یه، ڕێنوێنی و ئامۆژگاری قوتابیان و خوێندکاران بکەن لەکاتی خۆرگیرانی نیمچەیی سەیری خۆر نەکەن.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشەممە (25ی تشرینی یەکەم 2022)، له كاتژمێر 12:59ـی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا كاتژمێر 03:30ـی دوای نیوەڕۆ، دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا رووده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندندا هاتووه، لەو كاتەی مانگ لە باكووری دەستەڕاستەوە دەگاتە دیسكی خۆر و دیاردەكە له كاتژمێر 12:59ی دوای نیوەڕۆ بەكاتی هەولێر تا دەستپێدەكات، لە كاتژمێر 02:17 ی دوای نیوەڕۆ بەرزترین ئاستی خۆرگیرانی نیمچەیی تۆماردەكرێت و مانگ نزیكەی %51ی دیسكی خۆر دادەپۆشێت، پاشان وردە وردە دوور دەكەوێتەوە و لە كاتژمێر 03:30 ی دوای نیوەڕۆ دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی لە هەرێمی كوردستاندا بەتەواوی كۆتایی پێدێت.