وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاگادارییه‌ک بۆ ئه‌و قوتابییانه بڵاودەکاتەوە کە سكاڵایان له نمره‌كانیان هه‌یه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی سكاڵایان له نمره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی هه‌یه
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی سكاڵایان له نمره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگەیاند، ئاگاداری قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە بۆ پەڵپگرتن (اعتراض) پڕبکەنەوە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:-
1- ئاگاداری قوتابییان و خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 31ی 7ی 2022 دەست پێ دەکات وە کۆتا وادە 3ی 8ی 2022 دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
2- سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپگرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.
3- بۆ سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانی قۆناغی (ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابی/ خوێندکارێک سوودمەند بێت لە نمرەی کێرڤ، بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات .
جێی باسه شه‌وی رابردوو ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێم راگه‌یاند بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كان.