وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی سكاڵایان له نمره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی هه‌یه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگەیاند، ئاگاداری قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست دەکەینەوە بۆ پەڵپگرتن (اعتراض) پڕبکەنەوە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:-
1- ئاگاداری قوتابییان و خوێندکارانی ئازیز دەکەینەوە کە پەڵپ (اعتراض) لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 31ی 7ی 2022 دەست پێ دەکات وە کۆتا وادە 3ی 8ی 2022 دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی فەرمی.
2- سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان ئاگادار دەکەینەوە کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپگرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.
3- بۆ سەرجەم قوتابییان و خوێندکارانی قۆناغی (ئامادەیی زانستی، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنی ئیسلامیی) هەر قوتابی/ خوێندکارێک سوودمەند بێت لە نمرەی کێرڤ، بۆی هەیە لە کاتی پەڵپگرتندا (اعتراض) داوای هەڵوەشاندنەوەی بکات .
جێی باسه شه‌وی رابردوو ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له قوتابخانه‌كانی هه‌رێم راگه‌یاند بۆ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌ییه‌كان.