وه‌زاره‌تی كاره‌با: لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند، لێخۆشبونی 15%ی قەرزی کارەبا کۆتایی هاتوە و بەهیچ شێوەیەک جارێكی دیكە دوبارە ناكرێتەوە، دەشڵێت ئەو هاوبەشانەیئاگاداردەکەنەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.

وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، "وەزارەتی كارەبا لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بون بەدرێژایی شەش مانگی رابردو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبونی لە 15%ی كرێی  كارەبای درێژكردەوە. لەئێستادا ئەو لێخۆشبونە كۆتایی هاتوە و  بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دوبارە ناكرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی 15ئەم مانگەدا، پێشنیازی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری پێشوی ئەنجومەنی وەزیرانی پەسەندکرد تایبەت بە داشکاندنی رێژەی %15ـی ئەو پێشنینانەی حکومەت کە لەلای هاووڵاتییانە وەک( پێشینەی خانوبەرە، قەرزی سندووقی نیشتەجێبون و بانکی خانوبەرە، پێشینەی هاوسەرگیری، قەرزی بچووک، پێشینەکانی بانکی کشتوکاڵی، پێشینەی پڕۆژەکانی پیشەسازی و گەشتیاری و پابەندی دارایی کەڵەکەبووی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەری کۆمەڵایەتی و سزای دواکەوتن و سود لە سەر باج و رەسم. ئەم درێژکردنەوەیەش تەنیا بۆ 90 رۆژ دەبێت و دوا دەرفەت دەبێت بۆ سود وەرگرتن لەم ئاسانکارییە و جارێکی دیکە داشکاندنەکە درێژ ناکرێتەوە.

پێشتر و لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە  27تشرینی یەکەم/10ساڵی رابردو لە سەر پێشنیازی ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ، بڕیاردرا بە داشکاندنی رێژەی 15٪ ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ ئەو هاوڵاتییانەی تا رێکەوتی 2021/12/31 بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە، دواتریش بڕیارەکە بۆ ماوەی شەش مانگ درێژکرایەوە.