وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چه‌ند رێنماییه‌كی بۆ رۆژانی جه‌ژنی قوربان ده‌ركرد

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ئامادەکارییەکانی خزمەتگوزاری تەندروستی لە رۆژانی پشووی جەژن بڵاوکردەوە و دەڵێت، "لیژنە بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان دادەنرێت و نەخۆشخانەکان کراوەدەبن".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی تەندروستی ڕاسپێردراون کە پابەند و جێبەجێکردنی ئەم رێکارانەی خوارەوە بکەن:

1. دانانی لێژنەی بەدواداچوون لەسەرجەم بەرێوەبەرایەتی گشتی و نەخۆشخانەکان. 
2. بۆهەر کارێکی پێویست و لەنەکاو پێویستە هێڵی گەرمی پەیوەندی هەبێت. 
3. لەکاتی پێویستدا کۆگاکانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی کراوەبن لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان. 
4. پابەندبوونی پزیشکانی پسپۆڕ و نیشتەجێی دێرین و خولاو و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بە دەوامی ئێشکگری. 
5. ڕووماڵ و هاتنەژوورەوەی ڕاگەیاندن تەنها لەڕێگای ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتیەکان دەبێت. 
6. ئاماری ڕۆژانە دەبێت لەماوەی (٢٤) کاتژمێر لەڕێگای پەیوەندی مۆبایلەوە لە (٨) ی بەیانی تاکوو (٨) بەیانی ڕۆژی دواتر ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەراتیە گشتیەکان. 
7. ڕۆژانە فۆرمی تایبەت بە ئامارەکان ڕەوانە بکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان. 
8. ئامادەباشی بۆ ئەمبولانس و دابینکردنی گاز و بەنزین و سوتەمەنیەکان بکرێت. 
9. بەدواداچوونی بەردەوام بۆ پڕۆژەکانی خاوێنکردنەوە و دابینکردنی خۆراک بکرێت. 
10. هێڵەکانی مۆبایلی بەرپرس و (مستلم)ی بەشەکان کراوە بێت و وەڵام بدرێتەوە. 
11. نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و نۆرینگە دەرەکیەکان کراوەبن و هەموو سەردان و زانیاریەکان تایبەت بە نەخۆش تۆمار بکرێت. 
12. سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیاوی بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
13. سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە پێویستە بەشێوەی ئێشکگری کراوە بێت.
14. تیمەکانی فریاگوزاری و هێڵی (١٢٢) بەردەوام دەبن لە ئەرك و کارەکانیان بەشێوەی (٢٤) کاتژمێری وە هۆبەی پزیشکی فریاکەوتن خشتەی دابینکردنی تیمەکانی دادەنێت بۆ شوێنەکانی پێویست و گەشتیاری.
15. تیمەکانی (پشکنینی ئاوی خواردنەوەی ماڵان و نەخۆشیە گوازراوەکان و چاودێری تەندروستی) بەردەوام بن لە بەدواداچونەکانیان بەشێوەی ئێشکگری.
16. پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئاوارەکان لە کەمپەکان بەردەوام بێت.
17. بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی پشکنینی کۆرۆنا و چارەسەری.
18. دانانی میکانیزمی گونجاو بۆ پێدانی ڤاکسین لەڕۆژانی پشوو لەکاتی پێویست.