شاندی پارتی و یه‌كگرتوو له هه‌ولێر(ئەربیل) كۆبوونه‌وه و وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆده‌بنه‌وه، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی وتی، پارتی و یه‌كێتی تێبینیان له‌سه‌ر چۆنییەتی به‌ڕێوه‌چوونی ئیداره هه‌یه و “ئه‌م تێبینیانه باسمانكردووه كه ده‌بێت دابنیشین و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت”.
ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد پێكهاتبوو له فازڵ میرانی، هۆشیار زێباری، مه‌حمود محه‌مه‌د، جه‌عفه‌ر ئیمێنكی، له‌لایه‌ن شاندی یه‌كگرتوو كه پێكهاتبوون له سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌دین، خه‌لیل ئیبراهیم، سه‌ڵاحه‌ددین بابه‌كر و محه‌مه‌د هاودیانی پێشوازیان لێكرا.
خەلیل ئیبراهیم، سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌كه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، “ئێمه به گرنگی سه‌یری ئه‌م بابه‌ته‌مان كرد و ئاڵوگۆڕی بیروڕای باشمان كرد و زۆر بابه‌ت به روونی باسكران، گفتوكۆكرا كه چۆن كێشه‌كانی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بكه‌ین”، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه‌كرا كه چۆن هه‌رێم بپارێزن و هه‌موان رۆڵی ئیجابی ببینن و وابكه‌ن وێنه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن دۆستان وێنه‌یه‌كی باش بێت و هه‌رلایه‌ک رۆڵی خۆی بگێڕێت، چونكه هه‌رێم چیتر به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو كێشانه ناگرێت.
هاوكات مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌میجار له دوای كۆنگره‌ی 14ی پارتی سه‌ردانی یه‌كگرتوومان كرد و دانوستانی ئێمه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه بوو، هه‌وڵماندا كه گوێ له تێبینیه‌كانی یه‌كتر رابگرین، لێكتێگه‌یشتن هه‌بوو كه چۆن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، چۆنییەتی زیاتر په‌یوه‌ندیكردن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی كه تا ئێستا لێكنزیک بوون له‌مه‌ولاش به‌وشێوازه بێت”.
په‌یوه‌ست به كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، “پارتی و یه‌كێتی تێبینیان له‌سه‌ر چۆنییەتی به‌ڕێوه‌چوونی ئیداره هه‌یه و ئه‌م تێبینیانه باسمانكردووه كه ده‌بێت دابنیشین و گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت، ئێمه نامانه‌وێت كێشه‌كان كه‌ڵه‌بكرێن له‌سه‌ریه‌ک و ده‌مانه‌وێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌بێت یه‌كتر ببینین و گفتوگۆ بكه‌ین”.