وتەبێژی حکومەت: نرخی دەرمان یەکدەخەینەوە

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بۆ یەکەم جار لە ئەزمونی حوکمڕانی هەرێم نرخی دەرمان یەکدەخرێت و بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بازاڕەوە".

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ یەکەمین جار لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا نرخی دەرمان یەک دەخرێت و بە کوالێتی و ستانداردی جیهانی دەخرێتە بازاڕ وەک وڵاتانی پێشکەوتوو.

وتوشیەتی، "لەم نزیکانەدا، پشتیوان بە خودا کاڵای دیکەش بەم شێوەیە رێکدەخرێت."