وادەی هەڵبژاردنی ئەو وەزارەتانەی له كابینه‌ی نوێ ماونەتەوە ئاشکراکرا
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، لێكتێگه‌یشتنی سیاسی به‌ده‌ستهاتوه بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته وه‌زارییانه‌ی كه له حكومه‌تی نوێ ماونه‌ته‌وه و ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه.
عه‌قیل ردێنی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، حكومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به یه‌كه‌م حكومه‌ت داده‌نرێت كه به‌و خێراییه تێپه‌ڕێنرێت، به‌و پێیه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا دوای راسپاردنه‌كه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ردرا و كابینه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرا، هه‌روه‌ها ده‌نگدانیش له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆش كه پێشتر ماوه‌یه‌كی زۆرتری ده‌خایاند.
وتیشی، "لێكتێگه‌یشتن و كۆده‌نگی له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و وه‌زاره‌تانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه كه ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌دراوه، بۆیه ئه‌و بابه‌ته ته‌نها پێویستی به هه‌ڵبژاردنی كه‌سایه‌تییه گونجاوهكانه بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌ریان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی مانه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی سودانی زۆری پێناچێت، له‌م هه‌فته‌یه یاخود هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م پۆسته وزاریه‌كان پڕده‌كرێنه‌وه".
دوای تێپه‌ڕبونی زیاتر له ساڵێک به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مان، شه‌وی 27ی په‌رله‌مانی عێراق كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی په‌سه‌ندكرد و متمانه‌ی به 21 وه‌زیریش به‌خشی، تاوه‌كو ئێستاش ژماره‌یه‌ک پۆستی وزاری ماون كه كاندیدیان بۆ دیاری بكرێت و په‌سه‌ندبكرێن، یه‌كێک له‌وانه‌ش وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، ژینگه‌ن.