وادەی دابەشکردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ راگەیەندرا

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، چەكی پارە بۆ خەرجكردنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئامادەكراوە ئەگەر پارە لە بانكدا هەبێت ئەوا لە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت.

ئامانج سلێمان بەڕێوەبەری ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رۆژهەڵات لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکان رایگەیاندوە، “چەكی پارە بۆ خەرجكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئامادەكراوە ئەگەر پارە لە بانكدا هەبێت ئەوا لە ڕۆژی یەكشەممەوە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دەدرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پارەی مانگەكانی پێشتر خەرجكراوە و داواكراوە لیستی مانگی 10ی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادەبكرێت تا وەكو دواتر دەست بە خەرجكردنی پارەكە بۆ مامۆستایان بكرێت.