وادهی پێشکەشکردنی ماستەر، دکتۆرا و دیبلۆمی باڵا راگهیەندرا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى بۆ پلانى خوێندنى ماستەر، دکتۆرا و دبلۆمى باڵای لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێم کردوو لە ئەنجامدا بڕیاریدا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێم دەستپێبکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ سێشەممە بەسەرپەرشتى د. ئارام محهمهد، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەیەکى تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنى پلانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمى باڵا بەڕێوەچوو و بڕیاردرا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا دەستپێبکات.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوپاتیکردەوە، پلان و کارنامەى کارکردنى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەوەیە باشتر زانکۆکان خۆیان بۆ پەرەپێدانى سێکتەرى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ئامادە بکەن، بۆ ئەمەش ئاماژەى بەقۆناغەکانى دەستپێکردنى خوێندنى (ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا) کرد.
ئاماژهی بهوهشكرد، "بەوپەڕى لێپرسراویەتییەوە لە ڕابردو و داهاتودا کاردەکەین بۆ چەسپاندنى بنەماکانى دادپەروەرى و یەکسانى و شەفافەیەت لە پرۆسەى خوێندنى باڵادا، بەشێوەیەک بتوانین دەستەبەرى ڕەخساندنى زۆرترین و باشترین دەرفەت بۆ پێشکەشکاران بڕەخسێنین".
له راگهیهنرداوهكهدا هاتووه، "بەشێوەیەکى ورد پلانى خوێندنى باڵاى (ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا) لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنى لەبارەوەو کراو لە ئەنجامدا بڕیاردرا لە مانگى سێى ئەمساڵ پرۆسەى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى باڵا لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان دەستپێبکات".وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دهڵێت، دواى تەواوبونى ئامادەکارییەکان لە داهاتوییەکى نزیکدا قۆناغ بەندى پرۆسەى خوێندنى باڵا لە ڕوەکانى پلان و ژمارەى کورسییەکان و ماوەى پێشکەشکردن و کاتەکانى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى و ڕاگەیاندنى ئەنجامەکان و دەستپێکردنى پرۆسەى خوێندن ڕادەگەیەنرێت".