هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان

هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هەڵوێستی وڵاتان لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان
0

لایک

ئەڵمانیا: ئێمە دژی هەموو هەوڵێکی گواستنەوەی هۆکارەکانی خۆپێشاندانەکانی ئێرانین بۆ وڵاتانی دراوسێ

ئەڵمانیا ناڕەزایی خۆی بەرامبەر بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەردەبڕێت و دەڵێت، ئەو هێرشانە “قبووڵناکرێن”، داواش لە تاران دەکات، هەوڵ نەدات بەهۆی خۆپێشاندانەکانی ناوخۆیی ئێرانەوە بیانوو بە وڵاتانی دراوسێ بگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، “ئێمە زۆر نیگەرانین لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق کە هاوکاتن لەگەڵ خۆپێشاندانی ناوخۆیی سیاسی لە ئێران”.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی، “ئێمە دژی هەموو هەوڵێکی گواستنەوەی هۆکارەکانی خۆپێشاندانەکانی ئێرانین بۆ وڵاتانی دراوسێ”.

بەریتانیا: پێویستە ئێران تۆپبارانە هەڕەمەکییەکانی بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکان بوەستێنێت

هەر لەمبارەیەوە، بەریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێم دووپای دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، “پێویستە ئێران تۆپبارانە هەڕەمەکییەکانی بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکان بوەستێنێت”.

تارق ئەحمەد، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، “پێویستە ئێران تۆپبارانی هەڕەمەکی بۆ سەر شارۆچکە کوردییەکان بوەستێنێت کە بووەتە هۆی کوژرانی خەڵکی بێتاوان و زیانی بە ژێرخانی سڤیل گەیاندووە”.

ئەو وەزیرەی دەوڵەتی بەریتانیا راشیدەگەیەنێت، “ئەم هێرشانە پێشێلکارین دژی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و بە هەموو شێوەیەک رەتدەکرێنەوە”.

ئەمریکا: هێرشی مووشەکی لەلایەن ئێرانەوە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە پێشێلکاری سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دادەنێین

پێشتریش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا “بەتوندی” سەرکۆنەی هێرشی مووشەکی بالیستی و درۆنیی ئێران بۆ سەر هەرێم کردبوو و بە “پێشێلکاریێکی بێ پاساوی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق” ناوی بردبوو.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەیەوە رایگەیاند، “بەتوندی سەرکۆنەی بەکارهێنانی هێرشی مووشەکی بالیستی و درۆنی لەلایەن ئێرانەوە دژی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکەین و بە پێشێلکاریێکی بێ پاساوی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق دادەنێین”.

میسر: ئەو بۆردومانە “دەستدرێژییەکى ناڕەوایە” دژ بە سەروەرى و ئاسایشى عێراق

وەزارەتى دەرەوەى میسر سەرکۆنەى بۆردومانکردنى هەرێم دەکات و بە “دەستدرێژییەکى ناڕەوا”ـی سەروەرى و ئاسایشى عێراق ناوی دەبات.

وەزارەتى دەرەوەى میسر لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەى بۆردومانکردنى هەرێمى کرد و راگەیاند، “ئەو بۆردومانە کە قوربانى لەنێو هاووڵاتییانى بێتاوان لێکەوتووەتەوە، “دەستدرێژییەکى ناڕەوایە” دژ بە سەروەرى و ئاسایشى عێراق”.

ئەوەش هاتووە، “میسر چاودێریى ئەو گرژییانە دەکات کە لەماوەى چەند رۆژى رابردوودا لە ناوچەکەدا روویاندا و هۆشدارى دەدات لە دەرهاویشتەکانى و کاریگەرى لەسەر سەقامگیریى ناوچەکە و پارێزراوى گەلەکانیان”.

هەرلە راگەیەندراوەکەدا، میسر سەرەخۆشی ئاڕاستەى حکومەت و گەلى عێراق کردووە لەبارەى قوربانییانى ئەو دەستدرێژییە.