هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، بڕیاردرا پێش 25ـی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، بڕیاردرا پێش 25ـی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت

هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، بڕیاردرا پێش 25ـی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هەڤاڵ ئەبوبەکر: لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەت، بڕیاردرا پێش 25ـی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت
0

لایک

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی، 40 هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتییان خستووەتەڕوو، وتیشی، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا پێش 25ـی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت”.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ، یاساییانە هۆکاری کەمبوونەوەی داهاتییان خستووەتەڕوو، ئاشکراشیکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری گرنگ درا، بڕیاردرا مووچە لە یەککات و بەیەکەوە وەربگیرێت، بڕیاردرا دابەشکردنی مووچە پێش خەرجییەکانی دیکە بخرێت، هەروەها بڕیاردرا لەمەودوا پێش 25ـی مانگ لیستی مووچە ئامادەبکرێت”.

پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا وادەکات داهات زیاتربێت، وتیشی، “لە رۆژانی داهاتوو لێژنەی تایبەت بەدواداچوون بۆ داهات دەکات، ئەگەر بڕیارەکانی ئەمڕۆ جێبەجێ بکرێن مووچەی سلێمانی دواناکەوێت”.
پارێزگاری سلێمانی لە درێژەی وتەکانیدا جەختی لەوەکردەوە، “داواكرا داهاتی گشتی زیاد بكه‌ین و كه‌س زاتی ئه‌وه‌ نه‌كات ده‌ست بۆ داهاتی گشتی به‌رێت، جدییه‌ت و مكوڕی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌بوو”.